| |

دەربارە

دروازەى نێودەوڵەتى باشماخ دەکەوێتە نێوان شارۆچکەى پێنجوێن لە هەرێمى کوردستانى عێراق و شارۆچکەى مەریوان لە کۆمارى ئیسلامى ئێران،  ١٠٦کم لە پارێزگاى سلێمانى و ٦کم لەشارۆچکەى پێنجوێنەوە دوورە، چەندین ساڵە بەخاڵێکى سنورى و ڕاگوزەرى گەشتیارى و ئاڵوگۆڕى بازرگانى گرنگ دادەنرێت، هەرچەندە  ئەم خاڵە سنوریە مێژووىەکى دێرینى هەیە هاوکات چەندین ساڵ بەر لەئێستا خەڵکى ناوچەکە سودیان لەم مەرزە بینیوە، بەڵام  لەساڵانى نەوەدەکانى سەدەى پێشووەوە بەشێوەیەکى بەرچاو ئاڵوگۆڕ و هاتووچۆى بازرگانى و گەشتیارى تێدا ئەنجامدراوە، لەسەرەتادا وەک مەرزێکى لاوەکى و دواتر وەک نیمچەڕەسمى و لەپاشاندا وەک خاڵێکى سنورى ڕەسمى و نێودەوڵەتى ناسێنرا و گەشەى پێدراوە، لەئێستادا بووەتە کۆمەڵگایەکى گرنگ و ناوچەیەکى نێودەوڵەتى و ستراتیژى پربایەخ، کە زیاتر لە ١٥ فەرمانگەی حکومى و کۆمپانیاى کەرتى تایبەت و دەرهێنەرى گومرگى و دوکان و فرۆشگاى تێدایە.