| |
بنكه‌ی نشینگه‌ی باشماخ

بنكه‌ی نیشنگه‌ی گۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی باشماخ سه‌ر به‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانییه‌،له‌سه‌ره‌تادا له‌ساڵی 2001 به‌ناوی (بنكه‌ی پاسپۆرتو مانه‌وه‌ی باشماخ)كه‌ سه‌ر به‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرت و مانه‌وه‌ بوو دامه‌زراوه‌ له‌ ساڵی 2003 وه‌ به‌ فه‌رمی وه‌كو بنكه‌یه‌كی سنووری ده‌ست به‌كار بووه‌ له‌ رێكه‌وتی 26/7/2007 له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیرا ق و كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌ به‌ فه‌رمی وه‌كو ده‌روازه‌یه‌كی نێو ده‌وڵتی ناسێنراوه‌. چۆنیه‌تی كاركردن:- شێوازی ده‌وامی بنكه‌ی نشینگه‌ی باشماخ (24) كاتژمێرییه‌ بۆ گه‌شتیاران و گه‌شتیاری عێراقی به‌ پاسپۆرت یان نوسراوی په‌یوه‌ندییه‌كان گه‌شت ده‌كات و گه‌شتیاری بیانی و ئێرانی ته‌نها به‌ پاسپۆرت هاتوو چۆ ده‌كه‌ن . - كارئاسانی كردنه‌ بۆ هاتوو چۆكردنی هاوڵاتیانی ئێران و كه‌سانی بیانی،كه‌ بۆ مه‌به‌ستی سه‌ردان یان گه‌شتوگوزار یان كاركردن هاتووچۆی خاكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ ،ئه‌مه‌ش له‌رێگه‌ی پاسپۆرته‌وه‌و به‌بێ گرفت گه‌شتیاران ده‌توانن هاتوچۆ بكه‌ن و به‌ پێی رێنماییه‌كانی پاسپۆر تو نشینگه‌ كاریان بۆ ده‌كرێت. - رێكخستنی كاری بازرگانی و هاتووچۆی ئۆتۆمبیلی بارهه‌لگر و ترانزێته‌.  له‌ كاركردنماندا هه‌وڵمانداوه‌ به‌ باشترین شێواز خزمه‌ت به‌ گه‌شتیاران بكه‌ین و قه‌یرانی دارایی كارنه‌كاته‌ سه‌ر ده‌وامی كارمه‌ندان و كاركردن بۆ گه‌شتیاران، گرنگی به‌شی vip ئه‌م بنكه‌یه‌. له‌گه‌ڵ كاركردن له‌ بینای نوێدا له‌ (2013/3/7) وه‌ به‌شێك به‌سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانییه‌وه‌ تایبه‌تكرا به‌ میوانان و كه‌سانی تایبه‌تی و ئه‌و شانده‌   فه‌ رمییانه‌ی له‌ سنوری بنكه‌كه‌مانه‌وه‌ گه‌شت ده‌كه‌ن بۆ وڵاتی ئێران و به‌ پێچه‌وانه‌وه‌،له‌م به‌شه‌دا ژووری چاوه‌روانی هه‌یه‌و كارمه‌ندی تایبه‌ت دانراوه‌ كارده‌كات هاوشێوه‌ی فرۆكه‌خانه‌كان،ئه‌مه‌ش سیمایه‌كی جوان و تایبه‌تی به‌ كاره‌كانی بنكه‌كه‌ به‌ خشیوه‌. له‌ بنكه‌كه‌دا رێز له‌ هه‌موو گه‌شتیاران ده‌گیرێت و به‌سه‌ره‌ گرتن كار بۆ گه‌شتیاران ده‌كرێت، به‌ڵام خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و نه‌خۆش راسته‌و خۆ كاریان بۆ ده‌كرێت.