گومرگى باشماخ لەساڵانى نەوەدەکانى سەدەى رابردوو وەوە
دروست بووە ,بەڵام لەبەروارى ٣٠/٩/ ٢٠٠٩ بەفەرمانى وەزارى هەرێم بۆ کارو بارى
دارایى وئابوورى /بەڕێوەبەرایەتى گشتى دیوان /کارگێڕی ژمارە (٢٢٢١٦) بڕیاردرا کە
بکرێتە نێودەوڵەتى هەروەها لەبەروارى
(٢٣/٨/٢٠٠٩) کراوە بە بەڕێوەبەرایەتى . زیاتر لە (١٩٠)کارمەند بە شێوەى ٢٤
کاتژمێرى لەم بەڕێوەبەرایەتییەدا کاردەکەن و ئەم بەڕێوەبەرایەتییە سەر بە وەزارەتى
دارایى و ئابوورى حکومەتى هەرێمى کوردستانە.
گومرگ کردن و ڕێگە پێدانى سەرجەم کاڵاى هەناردە و هاوردەکراو لەڕێگەى ئەم بەڕێوەبەرایەتییەوە ئەنجامدەدرێت.

