ئەم بنکەیە لەساڵى 2009 لەکۆمەڵگاى باشماخ دامەزراوە ،
سەربەوەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستانەو. شێوازى دەوامکردن لەم بنکەیەدا بەشێوەى 24 کاتژمێرەیە
بەشێوەى شەفتات دەوام دەکەن وەلەبوارى بینینى نەخۆش و چارەسەرکردن و ڕێنماى
تەندروستى بۆ ئەو کەسانەى پێویستیان پێیەتى وەناردنى نەخۆش بۆ نەخۆشخانەکانى
پێنجوێن و سلێمانى ئەگەر پێویستى کرد وە دەرزى لێدان و تەداوى کردن کارێکى گرنگى دیکەى ئەم بنکەیەیە .
