| |
بنکەى تاقیگەى پشکنینى سوتەمەنى باشماخ

ئەم تاقیگەیە سەر بەوەزارەتى سامانە سروشتییەکانە و لە مانگى 2014/7 ەوە دەستى بەکارەکانى کرد لە کۆمەڵگاى باشماخ:

ئیش و کارى ئەم تاقیگەیە پشکنینى بەنزین و سوتەمەنییە لە رووى کوالیتى. وە بەشێوەى بەردەوام واتە 24 کاتژمێرى کاردەکەن. وە کارەکانى ئەم تاقیگەیە بەراورد بەساڵى ڕابردوو پێشکەوتنى بەرچاوى بەخۆوە بینیوە. وەبەهۆى پەیوەندییەکى باش لەگەڵ بەشەکانى ترى کۆمەڵگا کارەکان بەباشى ئەنجام دەدرێت.

وە بەپێى ئەو ڕێنماییانەى کە لەسەرو خۆیانەوە ئاڕاستەیان دەکرێت کارەکانیان ئەنجام دەدەن.