| |
بنکەى بەرگرى شارستانى باشماخ

بنکەى بەرگرى شارستانى باشماخ سەربە وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستانە و لەساڵى ٢٠١٠ ەوە دامەزراوە ،

ئەم بنکەیە بەشێوەیەکى بەردەوام لەئامادەباشیدان بۆ کۆنتڕۆڵکردنى هەر ڕووداوێکى لەناکاو یاخود نەخوازراوى وەک (ئاگر کەوتنەوە ، لافاو ،...هتد) یان هەر ڕوداوێک کەببێتە هۆکارى مەترسى لەسەر ژیان و سامانى گەشتیاران و شۆفێران و بازرگانانى کۆمەڵگاى باشماخ.