| |
کەرەنتینەى کشتوکاڵى باشماخ

کەرەنتینەى کشتوکاڵى باشماخ لەبەروارى ٢٦/٥/٢٠٠٩ لەکۆمەڵگاى باشماخ دا دروست بووە, سەر بەوەزارەتى کشتوکاڵ سەرچاوەکانى ئاوى حکومەتى هەرێمى کوردستانە،

ئەم کەرەنتینەیە پشکنین و ڕێگەپێدان لەبووارى کەرەستەو پێداویستى و بابەتى کشتوکاڵیدا دەکات بۆ نمونە(سەوزە ,میوە,ووشکە کە نەچوبێتە کارگەوە,بنەتوو, سەمادى کیمایى,قڕکەربەڕزامەندى لایەنى پەیوەندیدارەوە ,نەمام,هەنگوین,مێش هەنگوین..)