| |
بنكه‌ی پۆلیسی باشماخ

وه‌كو بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی جگه‌ له‌ جێبه‌جێ كردنی یاسا و دیسپلینی  سه‌ربازی له‌م بنكه‌یەدا، ڕۆژانه‌ ئه‌و تاوانانه‌ی له‌ سنووری مه‌رزی باشماخ هه‌ندێ جاریش له‌ قه‌زای پێنجوێن روده‌ده‌ن به‌ بڕیاری دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی پێنجوێن لێكۆڵینه‌وه‌ی تێدا ده‌كرێت و دۆسییه‌یان بۆ رێكدەخرێت و به‌بڕیارى دادگا و سزادەدرێن،كاری ئه‌م بنكه‌یه‌ ته‌نها نه‌هێشتنی تاوان و لێكۆڵینه‌وه‌ی تاوانكاری و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارانه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ.