| |
مه‌ركه‌زی پۆلیسی گومرگی باشماخ

ئه‌م فه‌رمانگه‌یه‌ له‌ساڵی 1995 وه‌ له كۆمه‌ڵگای باشماخ دروستبووه‌ و له‌ ڕووی ئیدارییه‌وه‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ حكومه‌تی فیدراڵی عێراقه‌، كاری سه‌ره‌كی ئه‌م مه‌ركه‌زه‌ بریتییه‌ له‌ نه‌هێشتنی دیارده‌ی قاچاخ و كاری پشكنینی گومرگی و پاسه‌وانی ناو كۆمه‌ڵگای باشماخ له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرێت و هه‌روه‌ها چاودێری ئه‌و ئۆتۆمبیله‌ بارهه‌ڵگرانه‌ ده‌كات كه‌ گوزه‌ر ده‌كه‌ن له‌ سنووری باشماخه‌وه‌ له‌پاش پشكنینی ووردو بینی له‌پسوڵه‌ی گومرگی رێگه‌ به‌ تێپه‌ربوونی بارهه‌ڵگره‌كان ده‌درێت.