2018-02-28   749     
هۆبەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەولەتی باشماخ
ەپێناو بەرژەوەندى گشتى و تەندروستى هاونشتمانیاندا ڕێکەوتى ٢٧-٢-٢٠١٨ دواى ئەنجامدانى پشکنین لەلایەن کەرەنتینەى کشتوکاڵى باشماخەوە بۆ بارێک میوەى (نەبوق)بەهۆى نەشیاوى بۆ بەکارهێنان ، بڕیاردرا بە پێکهێنانى لیژنەیەک لە نوێنەرى چەند فەرمانگەیەکى پەیوەندى دار بەمەبەستى لەناوبردن بۆ بڕى (٢٢٣٧٠)کگم میوەى نەبوق. دەستخۆشى بۆ کەرەنتینەى کشتوکاڵى باشماخ و ئەندامانى لیژنەو سەرجەم فەرمانگەکانى باشماخ کە لەهەوڵى بەردەوامدان بۆ پاراستنى ئاسایشى خۆراک و ئارامى هاونشتمانیان.