| |
لەناوبراو
لە دەروازەى باشماخ بڕێکى زۆر (جگەرە) لەناودەبرێت !!!
  2018-03-06       269       
هۆبەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەولەتی باشماخ

بەمەبەستى پاراستنى تەندروستى هاووڵاتیان و ڕێگریکردن لە هاوردەکردنى کەرەستە و کاڵا و خواردەمەنى خراپ و بەسەرچوو و نەشیاو، ئەمڕۆ ڕێکەوتى ٦-٣-٢٠١٨ توانرا لە لایەن لیژنەیەک کەپێکهێنرابوو لە نوێنەرى چەند فەرمانگەیەکى پەیوەندى دار، کارى لەناوبردن بۆ بڕى (١٠٩٦٠)کگم جگەرەى جۆرى (دانیاڵ - کند) بکرێت بەهۆى ووشکبونەوەى و نەشیاوبووە بۆ بەکارهێنان. دەستخۆشى بۆ بەڕێوەبەرایەتى گومرگ و پۆلیسى گومرگ و یاریدەدەرێتى ئاسایشى باشماخ و سەرجەم فەرمانگە و فەرمانبەرانى کۆمەڵگاى باشماخ، بەهۆى بەئەنجام گەیاندنى کار و ئەرکى ڕۆژانەیان بەبێ ماندووبون.