| |
لەناوبراو
زیاتر لە (٦٠)کێس دۆى ئێرانى لەناودەبرێت!!
  2018-03-28       444       
هۆبەى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانى بەڕێوەبەرایەتى کۆمەڵگاى دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخ

بەمەبەستى پاراستنى تەندروستى و سەلامەتى هاونیشتمانیان و ڕێگریکردن لە هاوردەکردن و داخڵبوونى خواردەمەنى نەشیاو نا تەندروست، ڕێکەوتى ٢٧-٣-٢٠١٨ لەدواى پشکنین بۆ بارێک (دۆ)ى ئێرانى لەلایەن (یەکەى پشکنینى خۆراکى باشماخ)ەوە بڕیاردرا بەپێکهێنانى لیژنەیەک لەنوێنەرى چەند فەرمانگەیەکى پەیوەندیدار بەمەبەستى لەناوبردنى بڕى (٦١٠)کگم دۆى ئێرانى، بەهۆى ئەوەى بەپێى مواسەفاتى عێراقى نەبووە.

دەستخۆشى بۆ (یەکەى پشکنینى خۆراکى باشماخ)و سەرجەم فەرمانگە جیاجیاکانى کۆمەڵگاى باشماخ، داواکارین لە بازرگانە بەڕێزەکانیش بەردەوام لە هەوڵى هاوردەکردنى خواردن و خوادەمەنى گونجاو باشدابن تاکو بە هەموولایەکمان ئاسایشى خۆراک بۆ نیشتمانەکەمان دەستەبەر بکەین.