| |
ئامار
لەڕۆژانى نەورۆزدا زیاتر لە (١٥٠٠٠)هەزار گەشتیار هاتونەتە هەرێمى کوردستان
  2018-04-04       487       
هۆبەى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانى بەڕێوەبەرایەتى کۆمەڵگاى دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخ

بەپێى ئامارى بنکەى نشینگەى کۆمەڵگاى دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخ لەماوەى ڕۆژانى نەورۆزدا زیاتر لە ١٥٠٠٠ پانزە هەزار گەشتیار هاتونەتە هەرێمى کوردستان، هاوکات ئەمساڵ بە بڕیارێکى وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆ ماوەیەکى دیاریکراو بەبۆنەى نەورۆزەوە ڕسوماتى (٢٥٠٠٠) هەزار دینارى کە لە گەشتیارى ئێرانى وەردەگیرا بەرامبەر هاتنە ناوەوەیان بۆ هەرێمى کوردستان ڕاگیرا،ئەمەش کارى گەریەکى بەرچاو و گرنگى هەبوو لەسەر هاتنى گەشتیاران بۆ هەرێمى کوردستان، هاتن و ڕۆشتنى گەشتیار بۆ هەرێمى کوردستان لەماوەى دوانزە ڕۆژدا بەم شێوەیەى لاى خوارەوەبووە:

  1. هاتنى گەشتیار: (١٥١٦٨) گەشتیار
  2. ڕۆشتنى گەشتیار: (١٠٠١٢) گەشتیار