| |
گەڕاوە
٢٠ تانکەر گازى ئێرانى دەگەڕێنرێتەوە بۆ ووڵاتى ئێران
  2018-04-24       359       
هۆبەى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانى بەڕێوەبەرایەتى کۆمەڵگاى دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخ

لەپێناو پاراستنى سەلامەتى هاونیشتمانینان و ڕێگرى لە هاوردەکردنى کەرەستەو کاڵاى هاوردەکراوى خراپ و نەشیاو،٢٠ تانکەر گازى ئێرانى لەپاش ئەنجامدانى پشکنین لەلایەن (بنکەى پشکنینى سوتەمەنى باشماخ)ەوە ،دواتر دەرکەوت نەگونجاوە و نەشیاوە بۆ بەکارهێنان، بەو هۆیەوە بڕیاردرا بە گەڕانەوەى سەرجەم تانکەرەکان بۆ ووڵاتى هاوردە، لەلایەن لیژنەیەکى تایبەتمەندەوە کەلەچەند فەرمانگەیەکى پەیوەندى دار پێکهاتبوون.

سوپاس بۆ (بنکەى پشکنینى سوتەمەنى باشماخ) و سەرجەم فەرمانگەکانى کۆمەڵگاى باشماخ کە بە بەردەوامى لەئەرک و ماندووبوندان بەمەبەستى خزمەتکردنى زیاترى هاونیشتمانیان...