| |
ڕینمایی
هەر ئۆتۆمۆبێلێکى هاوردەکراو لە پشکنین دەرنەچێت دەگەڕێنرێتەوە بۆ ووڵاتى هاوردە!!!
  2018-05-02       859       
هۆبەى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانى بەڕێوەبەرایەتى کۆمەڵگاى دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخ
بەپێى بڕیارێکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەروارى ١-٥-٢٠١٨ ەوە پشکنینى کۆمپیوتەرى بۆ ئەو ئوتۆمۆبێلانە دەکرێت کە هاوردەى هەرێمى کودرستان دەکرێن، و بەتایبەتى ئەو ئۆتۆمۆبێلانەى کە سیستەم کراون یاخود ئێرباگیان تەقیوە، شایەنى باسە ئەگەرهەر ئۆتۆمۆبێل لەو پشکنینە دەرنەچێت دەگەڕێنرێتەوە بۆ ووڵاتى هاوردەوە ڕەفز دەکرێت، بۆ ئەو مەبەستە پێویستە بازرگانانى هاوردەکردنى ئۆتۆمۆبێل پابەندى یاسا و ڕێنماییەکانبن تاوەکو ڕووبەڕووى زەرەرو زیان و گرفت نەبنەوە.