| |
گەڕاوە
لەماوەى هەفتەیەکدا زیاتر لە (٦٠) تەن سێو گەڕێنراوەتەوە بۆ ووڵاتى ئێران.
  2018-05-07       251       
هۆبەى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانى بەڕێوەبەرایەتى کۆمەڵگاى دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخ

بەمەبەستى پاراستن و گرنگى دان بە تەندروستى و سەلامەتى هاونیشتمانیان،  لە چوارچێوەى ڕێگریکردن لە هاوردەکردنى خواردەمەنى و میوەى نەشیا و ناتەندروست، لەسەرەتاى مانگى ئایار و لە ماوەى هەفتەیەکدا لەپاش پشکنینى چەند بارێکى سێوى هاوردەکراو لەلایەن (کەرەنتینەى کشتوکاڵى کۆمەڵگاى دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخ)ەوە، دەرکەوت کە زیاتر لە (٧) بار (سێو) کە کێشى گشتى ئەو بارانە بریتیبووە لە (٦٢٣٠٠)کگم کە شیاوى بەکارهێنان نیە،دواتر و لە پاش پێکهێنانى لیژنەیەک لە نوێنەرى چەند فەرمانگەیەکى پەیوەندى دارى کۆمەڵگاى باشماخ بڕیاردرا بگەڕێنرێتەوە بۆ ووڵاتى هاوردە.

.

دەستخۆشى بۆ (کەرەنتینەى کشتوکاڵى کۆمەڵگاى دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخ)و سەرجەم فەرمانگە جیاجیاکانى کۆمەڵگاى باشماخ.

داواکارین لە بازرگانە بەڕێزەکانیش بەردەوام لە هەوڵى هاوردەکردنى خواردن و خوادەمەنى گونجاو باشدابن تاکو بە هەموولایەکمان ئاسایشى خۆراک بۆ نیشتمانەکەمان دەستەبەر بکەین.