2018-05-21   2025     
هۆبەى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانى بەڕێوەبەرایەتى کۆمەڵگاى دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخ
لە نوسراوێکدا بە ژمارە(٧٦٠٩) ڕێنمایی ژمارە (٣) لە بەروارى ٢٠-٥-٢٠١٨دا لەلایەن وەزرارەتى دارایی و ئابوورى حکومەتى هەرێمى کوردستان تایبەت بە تاقیگەکانى پشکنین و بڕوانامەى (C O C) هاتووە کەپێویستە ئەم ڕێنماییە لە بەروارى (١-٦-٢٠١٨)ەوە جێبەجێ بکرێت،لە نوسراوەکەدا هاتووە کە پێویستە سەرجەم ئەو کاڵا و کەرەستە هاوردەکراوانەى کە لە لیستى دەستەى گشتى پێوانەسازى و کوالیتى کۆنتڕۆڵدا دیاریکراوە پێویستە بڕوانامەى (C O C)ى هەبێت، و بەدەر لەو لیستە داواى (C O C)ى ناکرێت لە سەرجەم دەوازە سنورییەکان، لەهەمانکاتدا پێویستە لە سەرجەم تاقیگەکان پابەندى خەسڵەتەکانى پشکنینى عێراقى بن و لەماوەى ساڵێکیشدا بتوانن ببنە خاوەنى بڕوانامەى (ISO)، شایەنى باسە سەرجەم کرێى پشکنینەکان لەلایەن تاقیگەکانەوە وەردەگیرێت و ئەگەر هەرئۆتۆمۆبێلێکى موڵکى تایبەت بڕوانامەى (C O C) نەبێت کرێى پشکنینى بە بڕى ١٠٠٠٠٠ سەد هەزار دینارى لێوەردەگیرێت، لەکۆتاییدا پێویستە بڕوانامەى (C O C) ى وردبینى و مۆربکرێت لەلایەن تاقیگەکانەوە.
بۆ زانیارى زیاتر کتابى تایبەت بەو ڕێنماییانە وەک خۆى دەخەینەڕوو



