| |
گەڕاوە
ژمارەیەک تانکەرى سوتەمەنى دەگەڕێنرێتەوە بۆ کۆمارى ئیسلامى ئێران
  2018-06-04       381       
هۆبەى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانى بەڕێوەبەرایەتى کۆمەڵگاى دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخ

بەمەبەستى ڕێگریکردن لە هاوردەکردنى سوتەمەنى و کاڵاى نەشیاو کوالیتى نزم بەراورى ٣-٦-٢٠١٨ لەدواى پشکنین بۆ ژمارەیەک تانکەرى سوتەمەنى لە لایەن  بنکەى تاقیگەى پشکنینى سوتەمەنى باشماخ، لەجۆرى (گاز) دەرکەوت

بەپێى ستانداردى دیارىکراو نیە و ئاستى کوالیتى نزمە، بۆ ئەومەبەستە توانرا لیژنەیەک پێک بهێنرێت لەنوێنەرى چەند فەرمانگەیەکى پەیوەندى دارى کۆمەڵگا و دواتر کارى گەڕانەوەى بۆبکرێت و بگەڕێنرێتەوە بۆ کۆمارى ئیسلامى ئێران.

دەستخۆشى بۆ (بنکەى تاقیگەى پشکنینى سوتەمەنى کۆمەڵگاى دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخ)و سەرجەم فەرمانگە جیاجیاکانى کۆمەڵگاى باشماخ.