| |
ئامار
لەماوەى شەش مانگى ڕابردوودا زیاتر لە ملیۆنێک و ٧٠٠ هەزار کیلۆگرام کەرەستەو کاڵا گەڕێنراوەتەوە بۆ وڵاتى ئێران !!!
  2018-06-06       475       
هۆبەى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانى بەڕێوەبەرایەتى کۆمەڵگاى دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخ

بەپێى ئامارێکى بەڕێوەبەرایەتى کۆمەڵگاى دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخ، سەبارەت بەو کەرەستەو کاڵایانەى کەبەمەبەستى هاوردەکردن بۆ هەرێمى کوردستان لە کۆمارى ئیسلامى ئێرانەوە هاتووەتە ناو کۆمەڵگاى باشماخ و دواتر لەپاش ئەنجامدانى ڕێکارى یاسایى و پشکنین بۆ ئەو بار و کەرەستە و کاڵایانە، دەرکەوەتووە بۆ لایەنى پەیوەندیدار کە ئەو بارە (گونجاو نیە یاخود شیاونیە بۆ بەکارهێنان و بەپێى تایبەتمەندى عێراقى نیە)،دواتر و دواى پێکهێنانى لیژنەیک کەپێکدێت لە نوێنەرى چەند فەرمانگەیەکى پەیوەندى دارى کۆمەڵگاى باشماخ بەپێى جۆر و ڕێژە و پێکهاتەى بابەتەکە کارى (گەڕانەوە بۆ وڵاتى هاوردە) یاخود لەناوبردنى بۆ کراوە و ڕێگە بەهاوردەکردنى ئەو بارانە نەدراوە کەلە پشکنین دەرنەچووە.

ئەنجامدانى ئەم ڕێکارانەى پێشتر باسکران تەنها مەبەست لێى پاراستنى تەندروستى هاونیشتمانیان و دابینکردنى ئاسایشى خۆراک و بەرزکردنەوەى ئاستى کوالتى ئەو کەرەستە و کاڵایانەیە کە هاوردەى هەرێمى کوردستان دەکرێن،

هاوکات ئەو کەرەستە و کاڵایانەى کە کارى گەڕانەوە یاخود لەناوبردنیان بۆ کراوە بریتین لە : (خواردەمەنى - سوتەمەنى - سەوزە و میوە و ئۆتۆمۆبێل ... هتد )

بارى گەڕاوە  بارى لەناوبراو
 ١،٧٦٠،٣٥٠ یەک ملیۆن و حەوت سەد و شەست هەزرا و سێسەد و پەنجا کگم  ٧٧٤٠ حەوت هەزار و حەوسەد و چل کگم

سوپاس بۆ  سەرجەم فەرمانگەکانى کۆمەڵگاى باشماخ کە بە بەردەوامى لەئەرک و ماندووبوندان بەمەبەستى خزمەتکردنى زیاترى هاونیشتمانیان..