| |
هەواڵ
فەرمانگەی کارتی نیشتمانی لە قەزای پێنجوێن کرایەوە...
  2018-06-20       321       
ھۆبەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ

لە چوارچێوەی پەرەپێدان و پێشخستن و خزمەتکردنی زیاتری ھاوڵاتیان و کەمکردنەوەی ڕۆتیناتی ئیداری و بەمەبەستی خێرا ڕایی کردنی کار و باری دروستکردنی (پێناسی باری شارستانی و ڕەگەزنامەی عێراقی)

بەرواری ٢٠-٦-٢٠١٨ بەفەرمی و لە مەراسیمێدا بە ئامادەبوونی (ئەزوەر محمود) سەرپەرشتیاری کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ و ژمارەیەک بەرپرسی حکومی و حیزبی، کردنەوەی فەرمانگەی کارتی یەگرتووی نیشتمانی بۆ یەکەم جار لە قەزای پێنجوێن ڕاگەیەیەنرا.

ماوەی چەند ساڵێک لەمەوبەر حکومەتی عێراقی فیدراڵ پرۆسەی دروستکردنی کارتی نیشتمانی بۆ سەرجەم ھاوڵاتیانی عێراقی بەچەند قۆناخێک ڕاگەیاند. ھەر لەو پرۆسەیەدا ئەمڕۆ بەفەرمی گۆڕینی دروستکردنی (پێناسی باری شارستانی و ڕەگەزنامەی عێراقی) بۆ کارتی نیشتمانی ڕاگەیاند،

 ھاوشێوەی سەرجەم ناوچەکانی دیکەی عێراق دەست بە دروستکردن کارتی نیشتمانی و گۆڕینی (پێناسی باری شارستانی و ڕەگەزنامەی عێراقی) بۆ کارتی نیشتمانی لە سنوری قەزای پێنجوێن دەستی پێکرد.

بەناوی بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخەوە دەستخۆشی لە سەرجەم ئەو کەس و لایەنانە دەکەین کە بەبەردەوامی لە ھەوڵی کردنەوەی ئەم فەرمانگەیەدابوون.

ھاوکات پیرۆزبای لە ھاوڵاتیانی سنوری قەزای پێنجوێن دەکەین ، کە لە ئێستا بەدواوە بەڕێژەیەکی باش ئاسانکاری بۆ کاروبارەکانیان بەردەستکراوە.