| |
هەواڵ
کۆمەڵگاى دەوازەى نێودەوڵەتى باشماخ مەراسیمێکى ڕێزلێنان بۆ چەند لێپرسراوێکى پێشووى کۆمەڵگاى باشماخ ڕێکدەخات..
  2018-07-01       1806       
هۆبەى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانى بەڕێوەبەرایەتى کۆمەڵگاى دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخ

دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخ لەڕووى هەڵکەوتەى جیۆپۆلۆتیک و جیۆئیکۆنۆمیکى لە نەخشەى بازرگانى جیهانى و کوردستان وەک ڕاڕەوێکى کورت و گونجا و لەنێوان ئەوناوچانەدا کە بەهێڵ و ڕێڕەوەى سەرەکى هاتووچۆ و بازرگانى دادەنرێت، ئەم خاڵە سنوریە گرنگە دەکەوێتە نێوان شارۆچکەى پێنجوێن لەهەرێمى کوردستانى عێراق و شارۆچکەى مەریوان لە کۆمارى ئیسلامى ئێران،

چەندین فاکتەر واى کردووە ئەم دەروازە سنوریە بە ناوچەیەکى ڕاگوزەرى گرنگ دیارى بکرێت و گەشەى پێبدرێت ئەوانیش: ( کات – شوێن – مەودا – ئاسایش – خزمەتگوزارى – ڕێگاکانى هاتووچۆ .. هتد)، هەرچەندە ووڵاتان و بەتایبەتیش کۆمارى ئیسلامى ئێران بە بەردەوام لەهەوڵى زیادکردنى ئاڵوگۆڕى بازرگانین بۆ دەیان ملیار دۆلار لەڕێگەى ئەم دەروازەیەوە، بەڵام هێشتا هەوڵى زۆرماوە بۆ گەشەپێدان و پێشخستنى ئەم خاڵە سنوریە گرنگە و گەیاندنى بەئاستێکى بەرز و پێشخستنى زیاتر، دەروازەى باشماخ کە وەک خاڵێکى سنورى هەرێمى کوردستان کە لە ڕووى جوگرافیەوە لەنێوان چەندین ووڵاتى ئاسیا و جیهاندا هەڵکەوتووە.

هەربۆیە هەر (کارمەندن و هاوڵاتییەک وەک کارمەند یاخود وەک بازرگان یان کرێکار یان شۆفێر..هتد) لەم دەروازە سنووریەدا کار دەکات پێویستە زۆر بەباشى ڕەچاوى شێوازى جێبەجێکردنى ئەرکەکانى بکات و بەشێوازێکى گرنگ و دروست هەڵسوکەت لەگەڵ گەشتیارانى هەرێمى کوردستان و کۆمارى ئیسلامى ئێراندا بکات، تاکوو ڕویەکى جوان و سارشتانى و مامەڵەیەکى دروست پێشکەش بکرێت وئەم دەروازەیە ببێتە نمونەیەکى پێشکەوتوو بۆ هەرێمەکەمان بەتایبەتى وکۆمارى فیدراڵى عێراقیش.

بۆیە وەک بەڕێوەبەرایەتى کۆمەڵگاى دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخ لە سۆنگەى هەستکردن بە بەرپرسیارێتى و هاوکات وەک هاندانێک بۆ بەڕێوەبەر و لێپراو کارمەندانى فەرمانگە جیاجایاکانى کۆمەڵگاى باشماخ، بەباشمان زانى هەستین بە ڕێکخستنى مەراسیمێکى ڕێزلێنان بۆ چەند بەرپرسێکى پێشووى چەند فەرمانگەیەکى کۆمەڵگاى باشماخ کە لەماوەى ڕابردوودا بەشێوازێکى زۆرباش و دڵسۆزانە هەستاون بە ئەرکەکانینان.

شایەنى باسە مەراسیمەکە بە ئامادەبوونى هەریەکە لە بەڕێزان (زانا ڕحمان - قائیم قامى قەزاى پێنجوێن و لێپرسراوى یاریدەدەرێتى ئاسایشى پێنجوێن و لێپرسراوى بەڕێوەبەرێتى کارەباى پێنجوێن و سەرۆکى مەکتەبى تەنفیزى و نوێنەرى سەندیکاىشۆفێران و کرێکارانى سلێمانى و لێپرسراوى پۆلیسى بەڕێوەبەرایەتى گومرگى سلێمانى ونوێنەرى بەڕیوەبەرایەتى نشینگەى سلێمانى و نوێنەرى بەڕیوەبەرایەتى پۆلیسى سلێمانى و لێپرسراوى کۆمیتەى ڕێکخستنى یەکێتى نیشتمانى کوردستانى پێنجوێن و نوێنەرى چەند فەرمانگە و بنکەیەکى کۆمەڵگاى دەروازەى نێ,دەوڵەتى باشماخ) بەڕێوەچوو .

سەرەتاى دەسپێکى مەراسیمەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانى پاکى شەهیدان دەستى پێکردوو دواتر ووتارێک سەبارەت بە ڕۆڵ و گرنگى کۆمەڵگاى دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخ لە لایەن (مەریوان کەریم) ل. هۆبەى ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانى بەڕێوەبەرایەتى کۆمەڵگاى دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخ پێشکەشکرا و پاشان (ئەزەور محمود صاڵح) سەرپەرشتیارى کۆمەڵگاى دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخ  ووتارێکى پێشکەش کردوو پاش بەخێرهاتنى میوانانى مەراسیم و پاشان ڕۆڵ و گرنگى مەرزى باشماخى خستەڕوو جەختیشى لە وەکردەوە کە پێویستە لەلایەن حکومەتى هەرێمەوە گرنگى زیاتر بەم خاڵە سنورییە گرنگە بدرێت و زیاتر بەرەو پێشببرێت.

لەکۆتایداى وتارەکەیدا سوپاس و پێزانینى خۆى ئاڕاستەى لێپرسراوانى پێشووی کردوو هیواى سەرکەوتنى زیاترو بەردەوامى لە خزمەتى هاوڵاتیان بۆ خواست و پیرۆزبایى ئاڕاستەى هەریەکە لە لێپرسراوانى نوێکرد و هیواى سەرکەوتنى لە پۆستە نوێکیاندا بۆ خواست. ئەو لێپرسراوانەى کە خەڵاتى ڕێزلێنانیان پێبەخشرا بریتیبوون لە:

عقید/ حەمە سعید سلێمان ـــ لێپرسراوى مەکەزى  پۆلیسی گومرگى باشماخ.

رائد/ دلێر فرج میرزا ــ لێپرسراوى بنکەى  نشینگەى باشماخ.

 نقیب/ دانا دارا سلام ــــ لێپرسراوى بنکەى  پۆلیسی باشماخ.  

عبدللە احمد حسن ـــ سەرۆکى لیژنەى سەندیکای شۆفێران و کرێکاران لیژنەى پێنجوێن.