| |
هەواڵ
هەوڵى جدى دەدرێت مەرزى باشماخ بە هەماهەنگى حکومەتى هەرێم و کۆمارى ئیسلامى ئێران گرنگى و گەشەى زیاترى پێ بدرێت...
  2018-07-03       1477       
هۆبەى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانى بەڕێوەبەرایەتى کۆمەڵگاى دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخ

بەروارى ٢-٧-٢٠١٨ شاندێکى کۆمەڵگاى دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخى هەرێمى کوردستان بە سەرۆکایەتى بەڕێز (ئەزوەر محمود ساڵح) سەرپەرشتیارى کۆمەڵگاى باشماخ و بەیاوەرى (شاخەوان أبوبکر) بەڕێوەبەرى گومرگى باشماخ و (أنور عمر على) لێپرسراوى نشینگەى باشماخ و (حسن قادر أحمد) سەرۆکى مەکتەبى تەنفیزى سەندیکاى شۆفێران و کرێکاران – لقى سلێمانى و (د.ڕۆژگار نجات نجم الدین) لێپرسراوى کەرەنتینەى ڤێرتێرنەرى باشماخ و (ایبراهیم سعید مارف)لێپرسراوى سەندیکاى شۆفێران و کرێکاران – لقى سلێمانى) و (مریوان کریم سعید) لێپرسراوى هۆبەى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانى بەڕێوەبەرایەتى کۆمەڵگاى دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخ و (أحمد قادر محمد) نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەشارۆچکەى مەریوان. سەردانى مەرزى باشماخ دیوى ئێرانیانکرد و لەلایەن بەڕێزان (ئاغاى بختیار رحمانى پور) بەڕێوەبەرى گشتى گومرگى پارێزگاکانى کوردستان و باشماخ و ئاغا(مسعودى کریمى) بەڕێوەبەرى مەرزى باشماخى کۆمارى ئیسلامى ئێران و (ئازاد سەلیمى) لێپرسراوى کەرەنتینەى کشتوکاڵى باشماخ ئێران و (بشیر صاڵحى) لێپرسراوى سەندیکاى شۆفێرانى مەریوان و (عبدالرحمان روستمى) لێپرسراوى ناوخۆى مەرزى باشماخى کۆمارى ئیسلامى ئێران، پێشوازییەکى گەرمیان لە شاندى هەرێمى کوردستان کرد  و پاشان کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا بەمەبەستى باشترکردنى پەیوەندییەکانى هەردوولا هەوڵدان بۆ پەرەپێدان و زیادکردنى بوارى ئابوورى بازرگانى و دیارى کردنى کێشەکان و دۆزینەوەى چارەسەرى گونجاو بۆ کێشەکان و بڕیار لەسەر چەند بڕگە و بابەتێک درا کە پێک هاتبوون لە :

١–  بەردەوامى دان بەم جۆرە کۆبوونەوانە بەمەبەستى زووتر چارەسەرکردنى کێشەکان لەنێوان هەردوومەرزدا.

٢- لەکاتى ڕوودانى هەرکێشەیەک دا ڕاستەوخۆ لەڕێگاى پەیوەندیەکانى کۆمەڵگاى باشماخ و لایەنى پەیوەندیدارى لێ ئاگادار بکرێتەوە بەمەبەستى چارەسەرکردنى.

٣-  پێشنیارکرا لەلایەن بەرپرسانى مەرزى باشماخ دیوى ئێران کە هەوڵبدرێت بۆ کەمکردنەوەى ئەو باج و رسوماتانەى کەلەلایەن گومرگى حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە وەردەگیرێت بەلەبەرچاوگرتنى ئەو قەیرانە داراییەى کە کۆمارى ئیسلامى ئێرانى گرتۆتەوە

٤- چارەسەرکردنى کێشەکان بە هەمئاهەنگى و ڕاوێژ لە نێوان هەردوولادا.

٥- دواى تەواو بوونى بارهەڵگرى عێراقى کۆنتێنەرى خاڵى بەڕێبکرێت و پاشان دا بەدواداچوون بکرێت بۆ جێبەجێ کردنى

٦- پێشنیارکرا لە ئایندەدا بەستنەوەى هەردوو مەرز بەهێڵێکى ئینتەرنێتى هاوبەش بەمەبەستى کارک ئاسانى بۆ بوارى گومرگى.

٧- ئەو بڕ پارەیەى کە برى ئەنجامدانى سۆنەرى بارهەڵگرەکان وەردەگیرێت لەلایەن وەزارەتى دارایى حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە دیارى کراوە کە پێویستە بە دینار وەربگیرێت.

٨- هەوڵدان لەلایەن هەردوولاوە بۆ ڕێگرى کردن لەکارى قاچاخ و سزادانى ئەنجام دەرانیان بەپێى ڕێنماى و یاساکان.

٩- هێنانى(مریشک و جوجکە و جگەر و هێلکە) بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە بەپێى بڕیارێکى وەزارەتى کشتوکاڵ و وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان، هەرکەس سەرپێچى بکات سزا دەدرێت و وەکو کارى قاچاخ مامەڵەى لەگەڵ دەکرێت و ڕووبەڕوى یاسا دەکرێتەوە.

١٠- هەردووسەندیکا پێویستە کارەکانیان بە هەمئاهەنگى بێت و کۆبونەوەکانیان بەردەوامى هەبێت و بەڕاوێژوو گفتوگۆ کێشەى شۆفێران چارەسەر بکرێت، ڕێگرى لە هەر ئاژەوە گێڕیەک بکرێت و هەر شۆفێرێک سەرپێچى کرد بەپێى یاسا سزا بدرێت.   لە کۆتایدا شاندى هەرێمى کوردستان سوپاس و دەسخۆشیان ئاڕاستەى لایەنى کۆمارى ئیسلامى ئێرانکرد بۆ ئەو پێشوازى و میوانداریە و ئەنجامدانى ئامادەسازى ئەم کۆبوونەوەیەو هیواى سەرکەوتنیان بۆ خواستن.