| |
ئامار
لەماوەى شەش مانگى ڕابردوودا زیاتر لە ٤ هەزار تانکەرى سوتەمەنى هاوردەى هەرێمى کوردستانکراوە
  2018-07-22       635       
هۆبەى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانى بەڕێوەبەرایەتى کۆمەڵگاى دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخ

بەپیێى ئامارى بنکەى تاقیگەى پشکنینى سوتەمەنى باشماخ کە ئاڕاستەى بەڕێوەبەرایەتى کۆمەڵگاى دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخ کراوە تێیدا هاتووە کە ئامارى سەرجەم تانکەرى سوتەمەنى هاتوو لە بەروارى ١-١-٢٠١٨ تاکو ٣٠-٦-٢٠١٨ بریتییە لە (٤٤٠٨) تانکەر، جێى ئاماژەیە هەر تانکەرێکى سوتەمەنى کاتێک هاوردەى هەرێمى کوردستان دەکرێت لە ڕێگەى خاڵى سنورى باشماخەوە پێویستە سەرەتا لەلایەن  بنکەى تاقیگەى پشکنینى سوتەمەنى باشماخەوە پشکنینیان بۆ ئەنجامبدرێت و پاش دەرچوونى نموونەى وەرگیراوى ئەو سوتەمەنییەى ئەوکاتە ڕێگە بەهاوردەکردنى دەدرێت. وە ئەو تانکەرانەى کە لە پشکنین دەرنەچوون دەگەڕێنرێنەوە بۆ ووڵاتى ئێران.  کە ئەوانیش بەم شێوەیە بەم شێوەیە پێکهاتووە:

بەنزین:- ٣٧٢٩ تانکەر --- لە و بڕە ٣٦٨٢ گونجاوبووە ---- ٤٧ تانکەر نەگونجاو.

گاز: ٦٦٨ تانکەر --- لەوبڕە ٦٢٩تانکەر گونجاوبووە --- ٣٩ تانکەر نەگونجاو.

نەوت: ١١ تانکەر سەرجەمى گونجاوبووە.

بەم شێوەیە لە کۆى (٤٤٠٨) تانکەرى سوتەمەنى هاتوو (٤٣٢٢) تانکەرى گونجاوبووە و داخڵکراوە و (٨٦) تانکەریش لە پشکنین دەرنەچوون و گەڕێنراونەتەوە بۆ وڵاتى هاوردە.