| |
لەناوبراو
نزیکەى هەزار کارتۆن جگەرە لەپشکنین دەرناچێت و لەناودەبرێت!!!
  2018-07-23       700       
هۆبەى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانى بەڕێوەبەرایەتى کۆمەڵگاى دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخ

لەسۆنگەى خەمخۆرى و هەستکردن بە بەرپرسیارێتى و بەمەبەستى پاراستن ڕێگرى کردن لە هاوردەکردنى  کەرەستە و کاڵا و بابەتى نەگونجاو و خراپبوو و بەسەرچوو،

بەروارى ٢٢-٧-٢٠١٨ بڕى (٩٥٠) کارتۆن جگەرەى جۆرى (Mister) لەپاش ئەنجامدانى پشکنین لەلایەن لایەنى پەیوەندى دارەوە دەرکەوت کە جگەرەکە ووشکبووەتەوە شیاونیە بۆ بەکار هێنان.

دواتر و لەپاش پێکهێنانى لیژنەیەک کە پێکهاتبوون لە نوێنەرى چەند فەرمانگەیەکى پەیوەندى دارى کۆمەڵگاى باشماخ هەستان بە لەناوبردنى ئەم بارە.

دەستخۆشى بۆ ئەندامانى لیژنەو سەرجەم فەرمانگەکانى کۆمەڵگاى باشماخ کە بەردەوام لەئەرکدان بەمەبەستى زیاتر خزمەتکردنى هاونیشتمانیان.