| |
هەواڵ
کۆبوونەوەى سەرجەم لێپرسراوى فەرمانگەکانى باشماخ بەڕێوەچوو
  2018-07-24       603       
هۆبەى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانى بەڕێوەبەرایەتى کۆمەڵگاى دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخ

بەروارى ٢٤-٧-٢٠١٨ (ئەزوەر محمود ساڵح) سەرپەرشتیارى کۆمەڵگاى دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخ لەگەڵ لێپرسراوى بنکە و فەرمانگەکانى کۆمەڵگاى باشماخ کۆبووە  بەمەبەستى هەوڵدان بۆ پێشخستن و باشترکردنى ئیشوکارەکانى سەرجەم بنکە و فەرمانگەکانى مەرزى باشماخ.

سەرەتاى کۆبوونەوەکە لەلایەن سەرپەرشتیارى کۆمەڵگاى باشماخەوە بەخێرهاتنى ئامادەبوانى کراو  پاشان گوێبیستى سەرجەم پێشنیار و داواکارییەکانى ئامادەبووان بوو، هەر لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بەوەکرا کە پێویستە سەرجەم کارەکان بە هەماهەنگى لەنێوان سەرجەم بەشەکاندا ئەنجامبدرێت و بوونى تەنسیق و هاوکاری لەنێوان فەرمانگەکانى کۆمەڵگادا شا دەمارى گەشە و پێشکەوتنى زیاترى ئەم خاڵە سنورییە نێودەوڵەتیەیە.

دواتر سەرپەرشتیارى کۆمەڵگا گوێىبیستى سەرجەم پێشنیار و داواکارى ئامادەبووان بوو، پاشان گفتوگۆ لەسەر ئەو خاڵانەکرا کە پێویستە چارەسەربکرێن و زیاتر بەرەوپێشببرێن. 

هەر لە کۆبوونەوەکەدا ئەوە خرایە ڕوو کە پێویستە هەوڵبدرێت سەرجەم کێشە و کەمووکورتیەکان چارەسەربکرێن و بەشێوەیەکى دروست و گونجاو ڕۆتین لە کۆمەڵگاکەدا کەم بکرێتەوە و نەهێڵرێت.