| |
دەست بەسەردا گیراو
لە کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى باشماخ بڕێکى زۆر پەتاتەى ئێرانى دەستى بەسەردا دەگیرێت !!!
  2018-07-25       683       
هۆبەى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانى بەڕێوەبەرایەتى کۆمەڵگاى دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخ

وەک ئاشکرایە بەپێى نوسراوى وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاوى حکومەتى هەرێمى کوردستان کە ساڵانە ڕادەگەیەنرێت بەمەبەستى باج خستنەسەر ئەو بەروبوومە کشتوکاڵیانە بەپێى وەرز و مەوسیمى پێگەیشتنى لە ناوخۆى هەرێمى کوردستان دیارى دەکرێت، تاکو جوتیارانى ناوخۆ بتوانن بەئاسانى بەرهەمەکانیان لەبازردا ساخ بکەنەوە و قازانجبکەن و بەدوربن لە زیان.

بۆ ئەو مەبەستەش ئەو ڕێنماییە ئاڕاستەى سەرجەم دەروازە سنورییەکان و خاڵە گومرگییەکانى هەرێمى کوردستان دەکرێت بەمەبەستى جێبەجێکردنى، لەئێستادا و لەم وەرزەدا بەرهەمى پەتاتە یەکێکە لەو بەرهەمانەى کە لە بەروارى ٥-٤ تاکو ١٥-١١ باجى خراوەتەسەر،لە بڕیارەکەشدا هاتووە ئەگەر بێت و لەم ماوەیەدا هەر بارێکى پەتاتە هاوردەبکرێت پێویستە بۆ هەرکیلۆیەک بڕى (٣٥٠) دینار باجى لێوەربگیرێت، بەپێچەوانەوە خۆدزینەوە لە وبڕە باجە بە نایاسایى یاخو قاچاخ لەقەڵەم دەدرێت و بارەکە دەستى بەسەردا دەگیرێت و خاوەن بار ڕووبەڕووى یاسا دەکرێتەوە و سزادەدرێت.

بەهۆى ئەو هۆکارانەى باسکران بەروارى (24-7-2018) توانرا لەلایەن کارمەندانى بەڕێوەبەرایەتى گومرگى باشماخ دەست بگیرێت بەسەر دوو بارهەڵگردا کە بڕى زیاتر لە (٢٠)تەن پەتاتەیان تێدابووە و هەوڵدەدرا بەشێوەى نایاساى و بە خۆدزینەوە لەباج هاوردەى بکەن.

دەستخۆشى بۆ (بەڕێوەبەرایەتى گومرگى باشماخ)و سەرجەم فەرمانگە جیاجیاکانى کۆمەڵگاى باشماخ.