| |
لەناوبراو
بڕى ١٥٠٠ کگم شەربەت لەناودەبرێت!!!
  2018-07-25       221       
هۆبەى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانى بەڕێوەبەرایەتى کۆمەڵگاى دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخ

بەروارى ٢٤-٧-٢٠١٨ لەپاش ئەنجامدانى پشکنین لەلایەن یەکەى پشکنینى خۆراکى باشماخەوە بۆ بڕى (١٥٠٠)کگم شەربەتى جۆر ئاڵتونسا دەکەوت کە شیاوى بەکارهێنان نیە، دواتر و لەپاش پێکهێنانى لیژنەیەک لە ئەندامانى چەند فەرمانگەیەکى پەیوەندى دارەوە ئەو بڕە شەربەتە لەناوبراو ڕێگەنەدرا هاوردەى هەرێمى کوردستان بکرێت.

دەستخۆشى بۆ (یەکەى پشکنینى خۆراکى باشماخ)و سەرجەم فەرمانگە جیاجیاکانى کۆمەڵگاى باشماخ.