| |
هەواڵ
سەجەم فەرمانگە و کۆمپانیاکانى کۆمەڵگاى باشماخ ئاگادار دەکرێنەوە کە پێویستە کاروبارى بارهەڵگرەکان بەشێوەیەکى گونجاو بەڕێبکرێت و ئاسانکاریان بۆ بکرێت
  2018-07-25       1458       
هۆبەى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانى بەڕێوەبەرایەتى کۆمەڵگاى دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخ

بەسەرپەرشتى (ئەزوەر محمود ساڵح) سەرپەرشتیارى کۆمەڵگاى دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخ و بە ئامادەبوونى هەریەکە لە بەڕێزان (شاخەوان ئەبوبەکر) بەڕێوەبەرى گومرگى باشماخ و (ڕائید ئاڤان) لێپرسراوى یاریدەدەرێتى ئاسایشى باشماخ و (نقیب کارزان) لێپرسراوى مەرکەزى پۆلیسى گومرگى باشماخ و نوێنەرى بنکەى پۆلیس و بنکەى گواستنەوەى باشماخ لەگەڵ سەرۆکى سەندیکاى کرێکاران و شۆفێرانى باشماخ و نوێنەرى هەریەکە لە گەراجى مۆدێرنى باشماخ و کۆمپانیاى تاڤێ بۆ ڕێکخستنى ئۆتۆمۆبێلە بارهەڵگرەکانى باشماخ لە بەروارى ٢٥-٧-٢٠١٨ کۆبوونەوەیەک لە میوانخانەى کۆمەڵگاى باشماخ بەڕێوەچوو .

سەرەتاى کۆبوونەوەکە لەلایەن سەرپەرشتیارى کۆمەڵگاوە بەخێرهاتنى ئامادەبووان کراو دواتر دەستکرا بە گفتوگۆکردن لەسەر چەند پرسێکى گرنگ و پڕبایەخى کۆمەڵگاى باشماخ ئەوانیش:

١-ڕێکخستنى هاتووچۆى بارهەڵگر بۆناو کۆمەڵگاى باشماخ و خێرا و بەڕێکردنیان. هەم بارهەڵگرى هاتوو هەم ڕۆشتوو.

٢- شۆفێران سەرجەمیان پێویستە پابەندى یاساو ڕێنماییەکانبن و پەپێچەوانەوە ڕووبەڕووى یاسا دەکرێنەوە.

٣- پێویستە سۆنەرى پشکنین بۆ سەرجەم ئەو بارهەڵگرانە بکرێت کە دەگەڕێنەوە بۆ ووڵاتى ئێران و بەبەردەوامى و بەشێوەیەکى دروست و گونجاو کارى پشکنین بکرێت تاکو ڕێگرى بکرێت لە بردنى کاڵاى قەدەغە بۆ کۆمارى ئیسلامى ئێران.

٤- کارمەندانى گومرگ بە بەردەوامى لە ئەرکدا دەبن بەمەبەستى داخڵکردنى کۆدى بارهەڵگر بۆ هاتووچۆکردنیان.

٥- سەبارەت بە گەراجى مۆدێرنى باشماخ پێویستە بەشێوەیەکى زۆر ڕێکخراو و بەسیستەم کار بۆ داخڵکردنى بارهەڵگرەکان و بەڕێکردنیان بکات.

٦- پێویستە کۆمپانیاى تاڤێ کە کارى ڕێکخستن و بەڕێکردنى بارهەڵگرە لەناو کۆمەڵگادا بە شێوەى ٢٤ کاژێرى کار بۆ ڕێکخسن و بەڕێکردنى بارهەڵگرەکان بکات.

هاوکات لەگەڵ چەند بابەتێکى دیکەى گرێدراو بە کاروبارەکانى کۆمەڵگاى باشماخەوە تاوتوێو گفتۆگۆى لەبارەوەکرا