| |
هەواڵ
دەست بە کارکردن لە پڕۆژە ڕاوەستاوەکانى کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى باشماخ دەکرێتەوە...
  2018-07-30       971       
هۆبەى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانى بەڕێوەبەرایەتى کۆمەڵگاى دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخ

لەپاش ئەوەى  دووبارە دەستکرایەوە بە کارکردن لە بیناى بەڕێوەبەرایەتى کۆمەڵگاى دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخ کە ماوەى چەند ساڵێکە بەهۆى قەیرانى داراییەوە کارکردن لە و پرۆژەیەدا ڕاگیرابوو، ئەمڕۆ  بەروارى ٣٠-٧-٢٠١٨ بەڕێز (ئەزوەر محمود صاڵح) سەرپەرشتیارى کۆمەڵگاى دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخ بەیاوەرى (مەریوان کریم سعید) لێپرسراوى هۆبەى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانى بەڕێوەبەرایەتى کۆمەڵگاى دەورزاەى نێودەوڵەتى باشماخ  سەردانى پرۆژەکەیان کرد تاکو لەنزیکەوە ئاگادارى شێواز و چۆنییەتى بەڕێوەچوونى دەسپێکردنەوەى ئیشوکارەکانبن.

دواتر سەرپەرشتیارى کۆمەڵگاى باشماخ دەستخۆشى لە کۆمپانیاى جێبەجێکار کردوو هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن و هیواى خواست کە لەئایندەیەکى نزیکدا بیناى بەڕێوەبەرایەتى کۆمەڵگاى باشماخ تەواو بکرێت.

هاوکات سەرپەرشتیارى کۆمەڵگاى باشماخ پشتیوانى خۆى دەربڕى و پێى ڕاگەیاندن کە بەهەموو شێوەیەک هاوکارى کۆمپانیاکە دەکات بەمەبەستى کار ئاسانى بۆ ئیشەکانینان لە جێبەجێکردنى ئەم پڕۆژە گرنگەدا.