| |
هەواڵ
لێپرسراوى فەرمانگەکانى کۆمەڵگاى دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخ لەگەڵ سەرۆکى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى و قائم قامى سلێمانى کۆدبنەوە..
  2018-08-16       1097       
هۆبەى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانى بەڕێوەبەرایەتى کۆمەڵگاى دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخ

بەروارى ١٥-٨-٢٠١٨ لەژوورى بازرگانى سلێمانى کۆبونەوەیەک بە سەرپەرشتى بەڕێزان (سیروان محمد) سەرۆکى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى و (ئەزوەر محمود صاڵح) سەرپەرشتیارى کۆمەڵگاى دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخ و بەئامادەبوونى بەڕێوەبەر و لێپرسراوى بەڕێوەبەرایەتى و فەرمانگە و بنکەکانى پشکنینى کۆمەڵگاى دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخ و کۆمپانیاى ڕەزگە و نوێنەرى چەند کۆمپانیایەکى بازرگانى ئەنجامدرا.

سەرەتاى کۆبوونەوەکە چەند دیمەنێکى (پرۆژەى گەنجینەکانى ژوورى بازرگانى سلێمانى) بەداتاشۆو خرایە ڕوو، کەلەسەر خواست و داواکارى بازرگانەکان دروست دەکرێت و ستاندارى جیهانیە و سەرجەم کارە خزمەتگوزارییەکانى لەلایەن شارەوانى سلێمانییەوە ئەنجامدەدرێت و پارکینگى ئۆتۆمۆبێلى بارهەڵگر و نەخۆشخانە و پۆلیس و بنکەى ئاگرکوژێنەوە و ئوتێل و سەرجەم بوارە خزمەتگوزاریەکانى تێدایە کەلەسەر ڕووبەرى (٤٠٠ دۆنم) و لەتەنیشت گوندى ژاڵەى سەروو ئەنجامدەدرێت.

لەبەشێکى ترى کۆبونەوەکەدا بە ئامادەبوونى بەڕێز (ئاوات محمد غفور) قائیم قامى قەزاى مەرکەزى سلێمانى لەلایەن بەڕێز (ئەزوەر محمود صاڵح) سەرپەرشتیارى کۆمەڵگاى دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخەوە چەند ڕوونکردنەوەیەک خرایە ڕوو سەبارەت بە ئیش و کارى فەرمانگە و بنکەکانى مەرزى باشماخ و هەوڵدان و کارئاسانى بۆ بەرەوپێشچوونى بوارى ئابوورى و بازرگانى لەم خاڵە سنوریەوە و چالاککردنى ئاڵوگۆڕەبازرگانییەکان و بەمەرجێک بەپێى یاساو ڕێنمایەکان بێت و زیان بە تەندروستى هاوڵاتیان نەگەیەنێت و ڕەچاوى سەرجەم پێوەرە تەندروستى و ستاندارە دانراوەکان بکرێت.

پاشان قائیم قامى قەزاى مەرکەزى سلێمانى سوپاسى خۆى ئاڕاستەى سەرجەم فەرمانگە و بنکەکانى کۆمەڵگاى دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخى کرد کەبەردەوام لەکاردان لە پێناو خزمەتکردنى بوارى بازرگانى و پاشان گوێبیستى سەرجەم پێشنیار و داواکارى نوێنەرانى فەرمانگەکان و نوێنەرى کۆمپانیا بازرگانییەکان بوون وهیواى سەرکەوتنى بۆ هەمووان خواست.

هەروەها بازرگانە بەڕێزەکان ڕاسپێردران کە برەوی زیاتر بدەن بە بواری بازرگانی وهاوردەکردنی کاڵای کوالیتی وستاندارد لە مەرزی باشماخ و لایەنەپەیوەندی دارەکانیش بەهەمان شێوە هاوکار و هەم ئاهەنگ بن و کەلە ئێستادا هەناردە و هاوردەکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ئاساییەو هیوایان خواست زیاتر هەوڵ بدرێت بۆ پێشخستنی بواری بازرگانی زیادکردن.