| |
لەناوبراو
بڕێکى زۆر جگەرى مریشکى ئێرانى لەناودەبرێت !!!
  2018-08-27       458       
هۆبەى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانى بەڕێوەبەرایەتى کۆمەڵگاى دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخ

وەک هەمیشە کۆمەڵگاى دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخ  لەهەوڵى پاراستنى تەندروستى هاونیشتمانیانە و هاوکات بەردەوامە لە ڕێگریکردن لە هاوردەکردنى کەرەستەو پێداویستى و خۆراکى نەشیاو ناتەندروست هەر بەو هۆیەشەوەو لەسۆنگەى هەستکردن بەبەرپرسیاى بەرامبەر هاونیشتمانیان توانرا دەست بەسەر بڕى (٧٥٠)کگم جگەرى مریشکى ئێرانیدا بگیرێت لەلایەن کارمەندانى مەرکەزى پۆلیسى گومرگى باشماخەوە، دواتر خاوەنى ئەو بارە ڕووبەڕوى یاساکرایەوە و سزادرا،

لەئەنجامیشدا ئەو بڕە جگەرەش کە دەستى بەسەرداگیرابوو لەلایەن لیژنەیەکى تایبەتمەندەوە کە لە نوێنەرى چەند فەرمانگەیەکى باشماخەوە پێکهێنرابوو لەناوبرا.

دەستخۆشى بۆ (مەرکەزى پۆلیسى گومرگى باشماخ)و سەرجەم فەرمانگە جیاجیاکانى کۆمەڵگاى باشماخ.

 

بابەتی زیاتر

زۆرترین بینراو