| |
لەناوبراو
ئاسایشى باشماخ دەستبەسەر بڕى زیاتر لە دوو تەن جگەر و مریشکى بەستووى ئێرانیدا دەگرێت...
  2018-08-30       454       
هۆبەى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانى بەڕێوەبەرایەتى کۆمەڵگاى دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخ

بەمەبەستى پاراستنى تەندروستى هاونشتمانیان و لەچوارچێوەى ڕێگریکردن لە هاوردەکردنى کەرەستەو کاڵا و خواردەمەنى نا تەندروست و نەشیاو بەروارى 30-8-2018 توانرا لەلایەن یاریدەدەرێتى ئاسایشى باشماخەوە دەست بەسەر بڕى (2000)کگم (جگەر و مریشکى) بەستووى ئێرانیدا بگرێت و دواتر لەناوببرێت.

دەستخۆشى بۆ کارمەندانى (یاریدەدەرێتى ئاسایشى باشماخ)و سەرجەم فەرمانگە جیاجیاکانى کۆمەڵگاى باشماخ کە بەردەوام لەهەوڵ و ماندووبوندان و شەوڕۆژیان خستۆتە سەریەک بەمەبەستى پاراستنى تەندروستى و سەروماڵى هاونشتمانیان.