| |
گەڕاوە
٢٢ تانکەری سوتەمەنی بەھۆی دەرنەچوونیان لە پشکنین دەگەڕێنرێنەوە بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران!!!!
  2018-09-06       417       

لەپاش ئەنجامدانی پشکنین بۆ بڕی ٢٢ تانکەری سوتەمەنی لەلایەن بنکەی تاقیگەی پشکنینی سوتەمەنی باشماخەوە دەرکەوت کە سەرجەمی سوتەمەنییەکان کە پێکھاتبوون لە گاز وایل شیاوی بەکارھێنان نیەو بێ کوالیتیە، لە ئەنجامدا لە بەرواری ٦-٩-٢٠١٨ بڕی ٢٢ تانکەری گازوایل بەھۆی نەشیاویان بۆ بەکارھێنان بەلیژنەیەکی تایبەتمەند گەرێنرایەوە بۆ ووڵاتی ھاوردە. جێی ئاماژەیە بنکەی تاقیگەی پشکنینی سوتەمەنی باشماخ یەکێکە لەو بنکە چالاک و دڵسۆزانەی کە بەبەردەوامی و بە گیانێکی لەخۆبردووانەوە ھەستاون بە ئەرکی گرنگی خۆیان، وە پشکنین بۆ سەرجەم ئەو سوتەمەنیانەی لە کۆمەڵگای باشماخەوە ھاوردە دەکرێت لەلایەن ئەم بنکەیەوە دەکرێت، بەم شێوەیەش ھەر بارێکی سوتەمەنی ئەگەر بەپێی ئەو کوالیتیە نەبێت کە لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتیەکانەوە دیاری کراوە بۆ ھاوردەکردنی سوتەمەنی ئەوا ڕەفز دەکرێت و دواتر بە پێکھێنانی لژنەیەک دەگەڕێنرێتەوە بۆ ووڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران. بەم ھۆیەوە بەپێویستی دەزانین سوپاسی سەرجەم کارمەندانی بنکەی تاقیگەی پشکنینی سوتەمەنی باشماخ و سەرجەم فەرمانبەرانی فەرمانگەکانی کۆمەڵگای باشماخ دەکەین.