| |
لەناوبراو
بڕێکى زۆر جگەرى مریشکى ئێرانى دەستى بەسەردا دەگیرێت !!!
  2018-09-19       1114       
هۆبەى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانى بەڕێوەبەرایەتى کۆمەڵگاى دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخ

لەدرێژەى کاروچالاکى و ڕێگریکردن و بەمەبەستى پاراستنى تەندروستى هاونیشتمانیانى هەرێمى کوردستان لەلایەن سەرجەم بنکە و بەشەکانى کۆمەڵگاى دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخەوە بەبەردەوامى و بەبێ ووچان ڕێگرى لەهاوردەکردنى کەرەستە و کاڵا و خواردنى نەشیاو قاچاخ و ناتەندروست دەکرێت.

هاوکات یەکێک لەو فەرمانگە گرنگانەى بەردەوام ڕێگرى لە هاوردەکردنى خواردەمەنى قاچاخ دەکات و دەستى بەسەردا دەگرێت ئەویش بریتییە لە بنکەى (یاریدەدەرێتى ئاسایشى باشماخ) هەر لەماوەى هەفتەى ڕابردوودا توانیویانە دەستبگرن بەسەر بڕى (٢١٥٠)کگم جگەرى مریشکى ئێرانى و دواتر لەلایەن تیمێکى بەڕێوەبەرایەتى کۆمەڵگاى دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخەوە لەناوبراوە.

دەستخۆشى بۆ کارمەندانى (یاریدەدەرێتى ئاسایشى باشماخ)و سەرجەم فەرمانگە جیاجیاکانى کۆمەڵگاى باشماخ کە بەردەوام لەهەوڵ و ماندووبوندان و شەوڕۆژیان خستۆتە سەریەک بەمەبەستى پاراستنى تەندروستى و هاونشتمانیان.