| |
هەواڵ
شاندێکی باڵای کۆنتڕۆڵی جۆری سەردانی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ دەکات...
  2018-09-19       244       

بەمەبەستی بەسەرکردنەوە و بەرەوپێشبردن و لەنزیکەوە ئاگادار بوونی چۆنیەتی بەرێوەچونی شێوازی ئیشوکارە ئیداری و یاساییەکانی کۆنتڕۆڵی جۆری لە کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ، ئەمڕۆ بەڕێز (ئەزوەر محمود ساڵح ) سەرپەرشتیاری کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ و بە ئامادەبوونی بەڕێز ( شێخ ھادی ) بەڕێوەبەری کۆمپانیای ڕەزگە پێشوازیکرد لەھەریەکە لە بەڕێزان ( عوسمان ئەبوبەکر قادر ) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری - سلێمانی و بەڕێز ( ئامینە خان ) لێپرسراوی دەروازە و بازگە سنورییەکانی کۆنتڕۆڵی جۆری ، ھاوکات بەگەرمی بەخێرھاتنی ھەریەکە لەو بەڕێزانە کرا.

پاشان لەکۆبونەوەیەکدا کە لە میوانخانەی کۆمەڵگای باشماخ ئەنجامدار بە ئامادەبوونی ناوبراوان، ئاماژە بەوەدرا کە ئامانجی سەردانەکە بریتیە لە بەدواداچوون و لەنزیکەوە ئاگادرابوونی چۆنیەتی بەڕێوەچونی ئیشوکارەکانی کۆمپانیای پشکنینی ڕەزگە لە بواری کۆنتڕۆڵی جۆری لەپاش دەست بەکاربوونی ئەم کۆمپانیایە تاکو ئێستا. دواتر لەلایەن شاندی میوان و ئامادەبوانەوە چەند پێشنیار و تێبینیەک خرانە ڕوو بەمەبەستی زیاتر پێشخستنی ئیشوکارەکان و زیاتر خزمەتکردنی ھاونیشتمانیان.

لەکۆتایشدا شاندەکە سەردانی ھەریەکە لە ناحیەی گەرمک و خاڵی سنوری سەیرانبەندیانکرد بەمەبەستی لە نزیکەکە ئاگاداربوونی ڕەوشی کوالیتی کۆنتڕڵ لەو ناوچەیەو بەدواداچوونی زیاتر و ڕێکخستنی کاروباری کۆنتڕۆڵی جۆری لەم خاڵە سنوریەوە.