2018-09-21   1539     

بەرواری ١٩-٩-٢٠١٨ لەلایەن بنکەی یاریدەدەرێتی ئاسایشی باشماخەوە توانرا دەست بگیرێت بەسەر بڕی ( ٤٤٥٠) چوار تەن و چوارسەد و پەنجا کیلۆگرام ( دوگی ئاژەڵ )ی ئێرانی کە بەشێوەی نھێنی و شاراوە لەبارھەڵگرێکدا کە خشتی ئێرانی بارکردبوو بارکرابوو،
بەبێ گوێدانە ھیچ پرەنسیپ و ڕێکارێکی تەندروستی و بە ئامانجی دەستکەوتنی بڕێک قازانجی نایاسایی لەسەر بەرژەوەندی ھاونشتمانیان،
دواتر لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گومرگی باشماخەوە پەڕاوی یاسایی بۆ ئەم بارە قاجاخە کراوەتەوە و بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت و پاشان خاوەنی بار و کەسانی تۆمەتبار سزای پێویستی خۆیان وەردەگرن.
لێرەوە بەباشی دەزانین داوا لەسەرجەم فەرمانگە و بنکەکانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی باشماخ بکەین کە وەک کاری ھەمیشەییان و بەبەردەوامی بەھیچ شێوەیەک چاوپۆشی لەو جۆرە بازرگان و قاچاخچیانە نەکەن کە ھەوڵی ھاوردە و ھەناردە کردنی کەرەستە و کاڵای نایاسای دەدەن و دەست بەجێ دەستگیریان بکەن و ڕاپێچی دادگایان بکەن.
لە کۆتایدا بە پێویست دەزانین سوپاس و دەستخۆشى ئاڕاستەی سەرجەم کارمەندانى (یاریدەدەرێتى ئاسایشى باشماخ)و سەرجەم فەرمانگە جیاجیاکانى کۆمەڵگاى باشماخ بکەین کە بەردەوام لەهەوڵ و ماندووبوندان و شەوڕۆژیان خستۆتە سەریەک بەمەبەستى پاراستنى تەندروستى و هاونشتمانیان.
