| |
هەواڵ
ھاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانی لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ڕادەگیرێت !!!!
  2018-09-27       151       

بەھۆى بەڕێوەچونى پرۆسەی دەنگدانی پەرلەمانی کوردستانەوە ، ( ئەزوەر محمود ساڵح ) سەرپەرشتیاری کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ڕایگەیاند، ئاگاداری سەرجەم گەشتیاران و شۆفێران و بازرگانان و ھاونیشتمانیان دەکەینەوە کە لە شەوی ( ٢٩ لەسەر ۲۰۱۸/٩/٣٠ واتە شەوی شەممە لەسەر یەک شەممە ) لەکات ژمێر (۱۲)شەو بەدواوە بە هەموو شێوە يەك سەرجەم هاتووچۆیەکى گەشتيارى و بازرگانى ڕادەگیرێت و بەردەوام دەبێت تاوەکو شەوی ( /٩/٣٠/ لەسەر ۲۰۱۸/١٠/١) کات ژمێر ( ۱۲) ی شەو ی ( یەک شەممە لەسەر دوو شەممە ) وکۆتای هاتنی پرۆسەی دەنگدان. وەک تێبینییەک تەنھا ئەو گەشتیارە  عێراقیانەی لە ووڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانن دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ ھەرێمی کوردستان، و لە ھەمانکاتتدا گەشتیارانی ئێرانیش کە لە ھەرێمی کوردستانن دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ ووڵاتی ئێران. هیوادارین چۆن پرۆسەی بانگەشەی  هەڵبژاردن بەشێوەیەکی سەردەمیانەو بەئارامی کۆتای پێهات بە ھەمان شێوە پرۆسەی دەنگدانیش بەشێوەیەکی سەردەمیانەو بەئارامی ئەنجام بدرێت. لەکۆتایدا هیوای سەرکەوتن بۆهەموولایەک دەخوازین .