| |
گەڕاوە
بڕێکى زۆر قەیسى ووشک لەپاش دەرنەچوونى لە پشکنین دەگەڕێنرێتەوە بۆ ووڵاتى ئێران ..
  2018-10-11       108       
هۆبەى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانى بەڕێوەبەرایەتى کۆمەڵگاى دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخ

بەروارى ١٠-١٠-٢٠١٨ لەپاش ئەوەى لەلایەن کارمەندانى  بنکەى یەکەى پشکنینى خۆراکى باشماخەوە پشکنین بۆ بارێک قەیسى ووشک ئەنجامدرا کە بڕەکەى بریتى بوو لە (٢٥٣٠٠) بیست و پێنج تەن و سێ سەد کیلۆگرام، لەپاشادا دەرکەوت کە ئەو بارە قەیسیە کرمى تێدابووە و شیاو نیە بۆ بەکارهێنان،دواتر بە پێکهێنانى لیژنەیەک بڕیارى گەڕاندنەوەى ئەو بارە قەیسیە درا و گەڕێنرایەوە بۆ کۆمارى ئیسلامى ئێران .

دەستخۆشى بۆ کارمەندانى (یەکەى پشکنینى خۆراک)و سەرجەم فەرمانگە جیاجیاکانى کۆمەڵگاى باشماخ.