بەروارى ٢١-١٠-٢٠١٨ لەپاش ئەنجامدانى پشکنین بۆ بارێک کە بریتیبوو لە شەش تەن (شامپۆى جۆراوجۆر و بۆدرە) لەلایەن بنکەى کۆنتڕۆڵى جۆرى کۆمەڵگاى دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخ، دەرکەوت کە کوالیتى خراپە و شیاوى بەکارهێنان نیە. دواتر لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى گومرگى باشماخەوە لیژنەیەک پێکهێنرا کە پێکهاتبوون لە نوێنەرى چەند فەرمانگەیەکى پەیوەندى دار بۆ لەناوبردنى ئەم بارە کە بریتى بوو لە (شەش) تەن (شامپۆى جۆراوجۆر و بۆدرە).
دەستخۆشى بۆ کارمەندانى بنکەى (کۆنتڕۆڵى جۆرى کۆمەڵگاى دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخ) و سەرجەم کارمەندانى کۆمەڵگاى باشماخ.