| |
گەڕاوە
نۆ تانکەر بەنزینى کوالیتى خراپ دەگەڕێنرێتەوە بۆ ووڵاتى کۆمارى ئیسلامى ئێران ...
  2018-10-29       295       
هۆبەى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانى بەڕێوەبەرایەتى کۆمەڵگاى دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخ

بەمەبەستى ڕێگریکردن لە هاوردەکردنى سوتەمەنى و بەتایبەت بەنزینى کوالیتى خراپ بۆ هەرێمى کوردستان، لەپاش ئەنجامدانى پشکنین بۆ ژمارەیەک تانکەرى بەنزین لە بەروارى ٢٩-١٠-٢٠١٨ لەلایەن بنکەى تاقیگەى پشکنینى سوتەمەنى باشماخەوە، بڕى (٩) تانکەر بەنزین کە (٣) تەنکەریان لەلایەن کۆمپانیای نیشن ئۆیل و (٦) تەنکەر بەنزینیشیان لەلایەن کۆمپانیای ساوس هاوردەکرا بوون،   دەرکەوت ئەو تانکەرانە شیاو نیە بۆ بەکارهێنان ،

لە ئەنجامدا بەهۆى دەرنەچوونیان لە پشکنین بڕیاردرا بە گەڕاندنەوەى سەرجەمیان کە بریتیبوون لە  (٩) تانکەر بەنزین بۆ ووڵاتى کۆمارى ئیسلامى ئێران.

دەستخۆشى بۆ (بنکەى تاقیگەى پشکنینى سوتەمەنى کۆمەڵگاى دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخ)و سەرجەم فەرمانگە جیاجیاکانى کۆمەڵگاى باشماخ.