| |
ڕینمایی
رەسمى زیادەى گومرگى لەپێش وادەى خۆى لەسەر هاوردەکردنى بەرهەمێکى خۆراکى هەڵدەگیرێت....
  2018-10-29       928       
هۆبەى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانى بەڕێوەبەرایەتى کۆمەڵگاى دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخ

بەپێى بڕیارکى بەڕێوەبەرایەتى گشتى گومرگى هەرێمى کوردستان بە ژمارە (٤٨) کە لە بەروارى ٢٤-١٠-٢٠١٨ ئاڕاستەى سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گومرگیەکان کراوە ئاماژە بەوەدراوە کە بەفەرمانى وەزیرى دارایى و ئابوورى و وەزیرى کوشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاوى هەرێمى کوردستان بەوەکالەت زیادەى گومرگى لەسەر پەتاتە لەپێش وادەى خۆى لەسەر هاوردەکردنى پەتاتە لادەبرێت و تەنها بەپێى پێناسەى گومرگى ئیجرائاتى گومرگى بۆ ئەنجام بدرێت.

شایانى باسە هەمووساڵێک بەپێى ڕێنماییەک کە وەزارەتى کوشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاوى هەرێمى کوردستان ئاڕاستەى وەزارەتى دارایی دەکات بەمەبەستى ئەوەى کە رەسمى زیادەى گومرگى بخرێتە سەر هەندێک بەرهەمى سەوزە و میوە بەپێى کات و وەرزى پێگەیشتنى بەرهەمە ناوخۆییەکان کە لەلایەن وەزارەتى کشتوکاڵەوە دیاریکراوە.

ئەمساڵێش هاوشەوەى ساڵانى پێشوو بەلیستێک کە بەروارى دانانى باج و هەڵگرتنى تێدیە دیارى کراوە بۆ ئەو بەرووبوومانەى کە باجیان دەخرێتەسەر، بەرهەمى پەتاتەش لەلیستەکەدا لە بەروارى ٥-٤ بۆ ١٥-١١ ئەو باجەى لەسەر دانراوە بەڵام ئەمساڵ لەبەر بەرژەوەندى گشتى و زیادنەبوونى نرخى ئەم بەرهەمە لەبەروارى ٢٥-١٠ رەسمى گومرگى لەسە لابراوە و تەنها بەپێى پێناسەى گومرگى ئیجرائاتى گومرگى بۆ ئەنجام دەدرێت.