| |
هەواڵ
شاندێکى باڵاى بەڕێوەبەرایەتى کۆنتڕۆڵى جۆرى سلێمانى سەردانى دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخ دەکەن
  2018-11-12       636       
هۆبەى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانى بەڕێوەبەرایەتى کۆمەڵگاى دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخ

لە بەروارى 12-11-2018 بەڕێز (ئەزوەر محمود صاڵح) سەرپەرشتیارى کۆمەڵگاى دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخ پێشوازى کرد لە شاندێکى بەڕێوەبەرایەتى کۆنتڕۆڵى جۆرى سلێمانى کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان (ئامینە محمد) ل.بازگە و دەروازە سنوریەکان و (شنۆ مستەفا) ل.تاقیگەى پیشەسازى خۆاک و کیمیا و (پرشنگ عوسمان) فەرمانبەر لە ب.بازگە و دەروازە سنوریەکان و (شاد سوداد)فەرمانبەرى تاقیگەکان. بەمەبەستى بەسەرکردنەوەى بنکەى کۆنتڕۆڵى جۆرى و تاقیگەکانى کۆمپانیاى ڕەزگە سەردانى کۆمەڵگاى دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخیان کرد، بۆ لەنزیکەوە ئاگاداربوونى ئیشوکارەکان و گوێگرتن لە کێشە و داواکاریەکانیان و دۆزینەوەى چارەسەرى گونجاو بۆ گرفتەکانیان و لە کۆتایدا سوپاس و پێزانینى خۆیان ئاڕاستەى سەرپەرشتیارى کۆمەڵگاى دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخ کرد کە هەموو کاتێک هاوکار و هەماهەنگ بووە لە ئیش و کارەکانیان لەپێناو پاراستنى تەندروستى هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان.