| |
گەڕاوە
دە تانکەر گازى کوالیتى خراپ دەگەڕێنرێتەوە بۆ ووڵاتى کۆمارى ئیسلامى ئێران ...
  2018-11-22       217       
هۆبەى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانى بەڕێوەبەرایەتى کۆمەڵگاى دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخ

بەمەبەستى ڕێگریکردن لە هاوردەکردنى سوتەمەنى و بەتایبەت گازى کوالیتى خراپ بۆ هەرێمى کوردستان، لەپاش ئەنجامدانى پشکنین بۆ ژمارەیەک تانکەر لە بەروارى ٢٩-١٠-٢٠١٨ لەلایەن بنکەى تاقیگەى پشکنینى سوتەمەنى باشماخەوە، بڕى (١٠) تانکەر گاز هاوردەکرا بوون،   دەرکەوت ئەو تانکەرانە شیاو نیە بۆ بەکارهێنان ،لە ئەنجامدا بەهۆى دەرنەچوونیان لە پشکنین بڕیاردرا بە گەڕاندنەوەى سەرجەمیان بۆ ووڵاتى کۆمارى ئیسلامى ئێران.

دەستخۆشى بۆ (بنکەى تاقیگەى پشکنینى سوتەمەنى کۆمەڵگاى دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخ)و سەرجەم فەرمانگە جیاجیاکانى کۆمەڵگاى باشماخ.