| |
هەواڵ
شاندێکی باڵای وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی عێراقی فیدراڵ سەردانی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ دەکەن.
  2018-11-25       1145       

ڕۆژی ٢٤-١١-٢٠١٨ شاندێکی باڵای وەزارەتی ناوخۆی عێراق بەسەرپەرستی لیوا روکن ( ولید حسین تعوبی) بەرێوەبەری پۆلیسی گومرگی عێراق و بەیاوەری (محمد کمال عابد) مدیر عملیات پۆلیسی گومرگ و عمید ( فرھاد احمد حسن) مدیری پۆلیسی گومرگی سلێمانی و عقید ( کرمانج محمد نوری ) ئەفسەری حرکات سەردانی کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی باشماخیان کردوو ھاوکات لە لایەن بەرێزان  عقید ( کارزان) ئامر مرکزی پۆلیسی گومرگی باشماخ و کارمەندانی ھۆبەی راگەیاند ن و پەیوەنییەکانی کۆمەڵگای باشماخەوە  لە میوانخانە کۆمەڵگای باشماخ پێشوازیەکی گەرمیان لێکرا. جێی ئاماژەیە مەبەستی سەردانەکەیان بریتیە لە سەردان کردن و بەسەرکردنەوەی دەروازە سنوریەکان و باشماخیش وەک یەکێک لەو دەروازانە بەسەر بکەنەوە بۆ لەنزیکەوە ئاگاداربوونی چۆنیەتی بەرێوەچوونی ئیشوکارەکان. لە کۆتایدا شاندی میوان زۆر سوپاسی کارمەندانی بەرێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخیانکر بۆ ئەو میوانداری و  خزمەتەیاندا و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.