| |
هەواڵ
سەرپەرشتیاری كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ئاڵوگۆڕی پێ دەكرێت.
  2018-11-29       3083       
هۆبەى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانى بەڕێوەبەرایەتى کۆمەڵگاى دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخ

لە بەرواری 29-11-2018 لەمەراسیمێكی شایستەدا و بەئامادەبوونی چەندین بەرپرسی باڵای حكومی و حیزبی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەرپرس و نوێنەری ووڵاتی كۆماری ئیسلامی ئێران و نوێنەری پەیوەندییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ووڵاتی ئێران و نوێنەری سەرجەم فەرمانگە و فەرمانبەرانی كۆمەڵگای باشماخ و  چەندین كەسایەتی و نوێنەری كۆمپانیا و ڕێكخراوە ناحكومییەكان،

سەرپەرشتیاری پێشوو بەڕێز (مقدم - ئەزوەر محمود صاڵح) دەستی لەكارەكەی وەك سەرپەرشتیاری كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ هەڵگرت و هاوكات بەڕیز(لیوا - مریوان كمال عمر) وەك شەرپەرشتیاری نوێ دەستبەكار بوو.

بەناوی سەرجەم فەرمانگە و فەرمانبەرانی باشماخ بەگشتی و فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ بە تایبەتی ماڵئاوای لە بەڕێز (ئەزوەر محمود صاڵح) سەرپەرشتیاری پێشووی باشماخ دەكەین و دەستی ماندوو بوونی دەگوشین و هاوكات بەخێرهاتنی بەڕیز (لیوا مریوان كمال عمر) سەرپەرشتیاری نوێی باشماخ دەكەین و هیوای سەركەوتنیش بۆ هەریەك لە بەڕێزان دەخوازین.  

مەراسیمەكە بەئامادەبوونی هەریەكە لەم بەڕێزانەی لای خوارەوە بەڕیوەچوو:

ئامادەبووان: ئەزوەر محمود صاڵح (سەرپەرشتیاری پێشوو)

مریوان كمال عمر (سەرپەرشتیاری نوێ)

بەڕێز حاجی منصور (بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان)

زانا رحمان (قائیم قامی پێنجوێن)

شاخەوان ابوبكر (بەڕێوەبەری گومرگی باشماخ)

علی تۆفیق (سەرپەرشتیاری مەرزی پەروێزخان)  

نوێنەری پەیوەندییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ووڵاتی ئێران

 مسعود باتەلی(سەرپەرشتیاری مەرزی حاجی ئۆمەران)

فرید حق پەنا (بەڕێوەبەری گومرگی باشماخ-ئێران)

ئاغای شعبانی (بەڕێوەبەری پایانەی باشماخ-ئێران)

هیوا ساڵحی (نوێنەری هەناردە و هاوردەكارانی شاری مەریوان- ووڵاتی ئێران)

لێپرسرا و نوێنەری سەرجەم فەرمانگەكانی كۆمەڵگای باشماخ

نوێنەری كۆمپانیا بازرگانییەكان و دەرهێنەرە گومرگییەكان

نوێنەری كۆمیتەی (پێنجوێن و گەرمك)ی (ی.ن.ك)

سەندیكای شۆفێرانی (پێنجوێن و باشماخ)

نوێنەری سەرجەم لایەنە سیاسیەكان