| |
لەناوبراو
پاراستنى تەندروستى و ئاسایشى خۆراکى هاوڵاتیان ئامانجمانە
  2018-12-04       298       
هۆبەى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانى بەڕێوەبەرایەتى کۆمەڵگاى دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخ

لەپێناو سەلامەتى و پاراستنى ئاسایشى خۆراکى هاوڵاتیان و لەڕێکەوتى ٢٠١٨/١٢/٣ لەلایەن لیژنەى تایبەتمەند بە لەناوبردنى خۆراک و کەل وپەلى نەشیاو بڕى(٢٥٠٠٠کگم)بیست و پێنج تەن (پیازى ووشک) لەناوبرا کە لەوڵاتى ئێرانەوە هاوردەکرابوو پاش ئەوەى لەلایەن کەرەنتینەى کشتوکاڵى باشماخەوە پشکنینى بۆکراو و دەرکەوت کە شیاوى خواردن و بەکارهێنان نیە.بەناوى بەڕێوەبەرایەتى کۆمەڵگاى دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخەوە سوپاس و دەستخۆشى ئاڕاستەى کەرەنتینەى کشتوکاڵ و ئەندامانى لیژنەى لەناوبردن و سەرجەم ئەو بەش و کەسانەدەکەین کە هاوکاربوون و دڵنیایی تەواویش بەهاوڵاتیان دەدەین وەک هەمیشە لێرەوە پارێزەرى ئاسایشى خۆراک و تەندروستى یان دەبین.