2018-12-06   1974     
ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ
ئاماژە بەنوسراوی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێمی کوردستان⁄ بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ ⁄ بەڕێوەبەرایەتی ووردبینی و پێناسە ⁄ دیاری کردنی بەها ، ژمارە (١٨٩٧٤) لە (٢٠١٨⁄١١⁄٢٨) کەئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی یە گومرگی یەکان کراوەو وێنەیەکی بۆ ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەی نێودەڵەتی باشماخ نێردراوەو تیایدا ھاتووە لەبەر بەرژەوەندی گشتی وپاراستنی بەرهەمی ناوخۆ و هاوتاکردنی ڕەسمی گومرگی جگەرە لە هەردوو گومرگی ناوەند و هەرێمی کوردستان، بڕیاردرا بە زیادکردنی ڕەسمی گومرگی لەسەر جگەرەی هاوردە بە ڕێژەی (۱۰۰٪) ئەم بڕیارە لە بەرواری ( ٢٠١٩⁄٢⁄١٤) دەخرێتە بواری جێبەجێکردن.ئێمەش وەکو بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ لەژێر ڕۆشنایی ئەو نوسراوەی وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەرجەم کۆمپانیاکان و بازرگانان ئەوانەی کەکاری ھاوردەکردنی (جگەرە) دەکەن ، لەناوەرۆکی ئەم نوسراوە ئاگاداردەکەینەوە.