هۆبەى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانى بەڕێوەبەرایەتى کۆمەڵگاى دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخ
سەر لەبەیانى ئەمڕۆ دووشەمە ڕێکەوتى ٢٠١٨/١٢/١٠ شاندێکى باڵاى کۆمارى
ئیسلامى ئێران لەڕێگەى دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخەوە سەردانى هەرێمى
کوردستانیان کرد ، سەرەتاو لەدەروازەى نێودەوڵەتى باشماخ لەلایەن هەریەک
لەبەڕێزان (د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگارى سلێمانى و لیوا/مەریوان کەمال
سەرپەرشتیارى کۆمەڵگاى دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخ و ئاغاى مەسعودیان
سەرکونسوڵى کۆمارى ئیسلامى ئێران لە سلێمانى و زانا ڕەحمان قائیمقامى
پێنجوێن و سیروان محمد سەرۆکى ژوورى بازرگانى سلێمانى) بەخێرهاتنى وەفدى
میوان کرا ودواتر لەهۆڵى میوانخانەى بەڕێوەبەرایەتى کۆمەڵگا کۆبونەوەو
تیایدا تیشک خرایە سەر پەیوەندى یەکانى هەرێمى کوردستان و کۆمارى ئیسلامى
ئێران بەگشتى وهەردوو پارێزگاى سلێمانى و سنە بەتایبەتى و باس لەو پەیوەندى
یە لەمێژینەیە کرا وەک دوو پارێزگاى هاوسنور و داوا کرا برەو بەو پەیوەندى
و لێکتێگەیشتنانە بدرێ کە لەڕابردوودا دروستکراون لەسەرجەم بوارەکاندا و
بۆ داهاتوو پێویستى بە لێکتێگەیشتن وهەماهەنگى زیاتر هەیە ، وەفدى میوان
ڕایانگەیاند هەربۆهەمان مەبەست هاتوون و بۆ ماوەى دوو ڕۆژ لەپارێزگاى
سلێمانى دەمێننەوەو چەندین کۆبونەوەو لێک تێگەیشتن لەبوارەکانى (بازرگانى و
کوالێتى کۆنتڕۆل و ڕێگاوبان وگەشتیارى و گومرگى و ووزەو پەیوەندى یەگشتى
یەکان)ئەنجام دەدەن ، پاشان بەرەو سلێمانى بەڕێکەوتن.
جێى ئاماژەیە وەفدى میوان پێکهاتبوون لە :
__بەهمەن مراد نیا / پارێزگارى سنە
__محسین بیگلرى/ نوێنەرى سەقزوبانە لەپەڕلەمانى ئێران
__منصورمرادى/ نوێنەرى مەریوان و سرواباد لەپەڕلەمانى ئێران
__حسینى فیروزى /جێگرى پارێزگار بۆ کاروبارى ئابووریی وبوژانەوەى سەرچاوەکان
__شەهرامى مەلەکى / جێگرى پارێزگار بۆ کاروبارى ئاوەدانى
__بەهرامى نصراللەزادە / سەرۆکى دەستەى بەڕێوەبردن وبەرنامەڕێژى پارێزگا
__فردینى اخلاقیان / سەرۆکى زانکۆى کوردستان لەسنە
__محمد درەوزمى /سەرۆکى دەستەى پیشەسازى وبازرگانى
__سیامک وحیدى / سەرۆکى زانکۆى پزیشکى
__سید کمال حسینى / سەرۆکى ژوورى بازرگانى سنە
__هیوا لهۆنیان / بەڕێوەبەرى گشتى دابەشکردنى کارەباى سنە
__رفیعى میرزا /بەڕێوەبەرى گشتى نەخشەدانان
__بەختیار رحمانى پوور / بەڕێوەبەرى گشتى گومرگ
__سید البورز حسینى /بەڕێوەبەرى گشتى ڕێگاوبان
__محمد فلاحى / قایمقامى بانە
__یوسف باشى / سەرپەرشتیار لە قائیمقامى مریوان
لەگەڵ بەڕێوەبەرى چەندین کۆمپانیا و چەند کاربەدەستێکى تر.







