| |
هەواڵ
بەرپرسانی ھەردوو دیوی(ھەرێم و ئێران)ی دەروازەی باشماخ کۆبونەوە.
  2018-12-25       960       
(ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ)

ڕێکەوتی ٢٤ ⁄ ١٢ ⁄ ٢٠١٨ شاندێکی بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ کەپێکھاتبوون لەھەریەکە لەبەڕێزان ( لیوا مەریوان کمال عمر_سەرپەرشتیاری کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ و شاخەوان ئەبوبەکر محمد_بەڕێوەبەری گومرگ و ئەنوەر محمد علی_لێپرسراوی بنکەی نشینگە و بەھێز عبدول لەتیف_ لێپرسراوی کەرەنتینەی کشتوکاڵ و ڕۆژگار نەجات_ لێپرسراوی کەرەنتینەی ڤێتەرنەری و نەسرەدین عوسمان لێپرسراوی یەکەی پشکنینی خۆراک و ئیبراھیم سعید_لێپرسراوی سەندیکای باشماخ و مەریوان کەریم_لێپرسراوی ھۆبەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان) بەمەبەستی ئەنجامدانی کۆبونەوەیەک سەردانی دەروازەی باشماخ ⁄دیوی ئێران یان کرد و لەلایەن ھەریەکە ( ئاغای شعبانی مودیری پایانە مەرزی باشماخ و فەرید حەق پەنا مدیری گومرگ و عیسا سوری ڕاوێژکاری ئابوریی کونسوڵخانە و ئازاد سلیمی لێپرسراوی کەرەنتینەی کشتوکاڵ و سعدی ڕەحیمی لێپرسراوی پاسپۆرت وھیواساڵحی لێپرسراوی سەندیکا و نوێنەری ھاوردە و ناردنکاران ) بەگەرمی پێشوازی یان لێکرا.پاشان کۆبونەوەک لەنێوان بەرپرسانی ھەردوو دیوی (ھەرێم و ئێران)ی دەروازەی باشماخ ئەنجامدراو ئامانج لەکۆبونەوەکەش پەرەپێدان و پێشخستنی پەیوەندی یەکانی ھەردوولا بوو.لەکۆبونەوەکەدا بەووردی باس لە کێشەوگرفتەکان کراو گفتوگۆی چڕوپڕ کرا و خاڵ بەخاڵ لەسەر کێشەکان ھەڵوێستەکراو چارەسەری پێویستیان بۆ دەستنیشانکرا.ھەر لەکۆبونەوەکەدا جەخت کرایەوە چارەسەری ئەو کێشانەی لەتوانای ئامادەبوواندا ھەیە بەزوویی چارەسەربکرێن و کێشەکانی تریش ئاڕاستەی سەروخۆیان و لایەنە پەیوندیدارەکانی تر بکرێت بەمەبەستی چارەسەرکردنیان.لەکۆبونەکەدا پرسی دیاردەی قاچاخچێتی و کێشەی بارھەڵگرەعێراقی یەکان باسیان لێوەکراو داواکرا بەزوویی چارەسەریان بۆ بدۆزرێتەوە ،ھەروەھا داواکرا کارئاسانی زیاتر بکرێت بۆ زوو ئەنجامدانی کاری گێڕانەوەی ئەو بارانەی کەلەپشکنین دەرناچن و پێویستە بگەڕێنرێنەوە بۆ وڵاتی سەرچاوە.ڕێنمایی یە نوێ یەکان لەبواری ھاوردەکردنی بەروبوم و میوە و مزرەمەنی و ھێنانی ئاژەڵی بچوک و ماسی و پەلەوەر باسی لێوەکراو جەخت کرایەوە کەبەھەماھەنگی کاربکرێت لەپێناو جێ بەجێ کردنی ڕێنماییەکان و بەپێویستیش زانرا کە بازرگانان و شۆفێرانی بارھەڵگر لەدەرچوونی ڕێنمایی نوێ ئاگاداربکرێنەوە.سەبارەت بە قاچاخ ھێنانی (نەوت و گازو بەنزین و مریشک و جگەر )و شاردنەوەیان لەژێر باردا داواکرا لەدیوی ئێران فشاری زیاتربکرێت بۆ بنبڕکردنی و لەدیوی ھەرێمیش بکەرانی توندترین سزابدرێن.ئەمانەو چەندین تەوەری دیکە لەکۆبونەوەکەدا ئاڵوگۆڕی بیروڕایان لەسەر کراو لەکۆتاییدا ھەردوولا کۆک بوون کە شتێک نیە بەناوی چارەسەرنەکردنی کێشەکان  ئەگەر ھەماھەنگی و ھاوکاری دوولایەنە ھەبێ بەدڵنیایی یەوە چارەسەردەکرێن و بۆ ئەم مەبەستەش بڕیاردار لەمەولا زیاتر پێکەوە کاربکەن لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و گەشتیاران و کاسبکارانی دەروازەکە بەتایبەتی.

(ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ)