| |
هەواڵ
سەرپەرشتیارى دەروازە سەردانێک بۆ لاى حیزبەکان ئەنجامدەدات.
  2019-01-07       1047       
هۆبەى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانى بەڕێوەبەرایەتى کۆمەڵگاى دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخ

    سەرپەرشتیارى کۆمەڵگاى دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخ سەردانى بارەگاى سەرجەم  حیزبە کوردستانى یەکانى سنوری قەزاى پێنجوێنى کرد و لەلایەن لێپرسراو و کادیرانى حیزبە سیاسی یەکانەوە بەگەرمى پێشوازى لێکرا و ئامانجى سەردانەکەى دروستکردنى پردى پەیوەندى لەنێوان حیزبە سیاسى یەکان و فەرمانگە حکومییەکانى ناوچەکەو کارکردن بەهەماهەنگى لەپێناو نەهێشتنى دیاردەى ڕۆتین و بنەبڕکردنى گەندەڵى و کارى نایاسایی و بەرەوپێشبردنى بوارى ئابووریی و بازرگانى لەدەروازەى نێودەوڵەتى باشماخ و لەپێناو خزمەتکردنى هاوڵاتیان بەبێ جیاوازى ڕەگەزى و ئینتیماى سیاسى کەسەکان و کارکردن لەسەر بنەماى ڕێنمایی و یاساکانى حکومەتى هەرێمى کودستان دا.